کۆمسیۆن: زۆرینەی وڵاتان دەیانەوێت چاودێریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن

by Sara Attar

ئەربیل (هیلال میدیا) کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد کە خواستێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی و جیهانی هەیە بۆ چاودێری کردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق.جومانە غەلاوی، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی خواستی خۆیان نیشانداوە بۆ چاودێری کردن و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆمسیۆن ژمارەیەک داواکاری پێگەیشتووە لەلایەن وڵاتانەوە بۆ هاوکاری و چاودێری کردن”.ئاماژەی بەوەشکردووە بەشێک لەو ڕێکخراو و وڵاتانە پەیوەندییان بە کۆمسیۆنەوە کردووە لەوانە، کوەیت، سعودیە، یابان، فەنزوێلا، فنلەندا، لوبنان، یۆنان، هند و فەرەنسا.وتەبێژەکەی کۆمسیۆن وتیشی، “کۆمسیۆن ژمارەیەک لیژنەی چاودێرانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی عەباس حەسەن فەرحان، دادوەری سەرۆکایەتیی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان پێکهێناوە بە هەماهەنگیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ناو و ناونیشانی ئەو باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییانەی وڵاتان کە کۆمسیۆن دیارییان دەکات بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقدا”.باسی لەوەشکردووە، “کۆمسیۆن داوای لە 71 باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی و بیانی و ڕێکخراو کردووە بۆ بەشداری کردن لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لەوانە 52 باڵیۆزخانەی وڵاتانی عەرەبی و بیانی هەروەها 19 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی”.

 87 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ