سان جێرمان به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ له‌ بارسه‌لۆنه‌ی برده‌وه‌

by Saman Attar

ئەربیل (هیلال میدیا) لە یاریی چوونی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە ناو یاریگای کامپ نۆدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی بەرشلۆنەدا تۆمارکرد.

دوای ئەوەی سەرەتا لیۆنێل مێسی بە لێدانێکی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ بارسا تۆمارکرد، بەڵام دواتر چوار گۆڵیان لێکرا و پاریس یارییەکەی بە ئەنجامی ٤-١ بردەوەو تیایدا کیلیان ممباپێ ھاتریکی تۆمارکرد.

بەم شکستەش ئەرکی بارسا لە یاریی گەڕانەوەدا قورس دەبێت و پێویستە بە جیاوازی چوار گۆڵ سەرکەوتن بەدەست بێنن بۆ ئەوەی بگەن بە قۆناغی داھاتوو.

 318 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ