دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

by Umed Hawleri


ئەربیل(هیلال میدیا) وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بڕیاریداوه‌ بە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن تا دوای پشوەکانی نەورۆز و تەنها قۆناغی 12 دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن. هاوكات واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌شی راگه‌یاند.


جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لە کۆبونەوەیدا لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا بە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن تەنها بۆ قۆناغەکانی (1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی) تا دوای پشوەکانی نەورۆز کە دەکاتە (25/3/2021)، واتە تەنها قۆناغی پۆلی 12 دوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.


ناوبراو گوتیشی: ئەو ناوەندانەی کە تاقیکردنەوەی نوسینەکی 20 نمرەیان تەواو نەکردوە، تەنها دەتوانن خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەکان بانگ بکەن.


وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بڕیارێک نیە بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی نەورۆزدا و ئەوکاتیش کۆبونەوەیەکی دیکە دەکەن و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن و بڕیاری پێویست دەدرێت.

هەروەها، لەبارەی موچەشەوە، وتەبێژی حکومەت رونیکردەوە، بەپێی داهاتی حکومەت موچە دابەش دەکرێت و رۆژی 25ـی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و بڕینی موچەش بەپێی داهات دەبێت.

 1,299 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ