ئەربیل(هیلال میدیا)-لە عێراق یاریزانی یەکێک لە یانەکانی عێراق لە شاری میسان لەکاتی یاریدا چەکی دەرهێنا و یاریزانێکی دیکەی کوشت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ماڵپەڕە عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە، یاریەک لە قەزای مەجەری پارێزگای میسان بەڕێوەدەچوو و لەکاتی یاریەکەدا شەڕ روویداوە هەروەها ، هەر لە یارییەکەدا یاریزانێک چەکی دەرهێناوە و لە ئەنجامدا گولـلەیەک بەر یاریزانێکی دیکە کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
873 خوێنەر