ئەکتەری فلمی جيمس بۆندی ئەمریکی کۆچی دواییکرد

by Maryam Harki

ئەربیل(هیلال میدیا) یافێت کۆتۆ، ئەکتەری بەنێوبانگی ئەمریکی و فیلمەکانی جەیمس بۆند لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ئەو ئەکتەرە کە سێ جار هاوسەرگیری کردووە و باوکی شەش منداڵە.


یەکەم فیلم کە بەشداری تێداکرد، لە ساڵی 1963 بوو بەناوی 4 For Texas. لە پۆستێکی هەژماری خۆی لە فەیسبووک، رۆژی دووشەممە، سینۆن تێسا، هاوسەری کۆتۆ بە “ئەفسانە” ناوی بردبوو و نووسیبووی، “تۆ لە هەندێک لە فیلمەکانی خۆتدا وەکو کەسێکی خراپ رۆڵت دەگێڕا، بەڵام تۆ بۆ من و زۆر کەسی دیکە قارەمانێکی راستەقینەیت.”

یافێت کۆتۆ لە ساڵی 1970 وەک یەکەم ئەکتەری رەشپێست لە زنیجیرە فیلمەکانی جەیمس بۆند رۆڵی “کەسێکی خراپی”گێڕا. دواتر ئەو ئەکتەرە لە ژیانی پیشەگەریی خۆیدا، بەشداری لە زیاتر لە 50 فیلمی سینەمایی و 20 پرۆگرامی جۆراوجۆری تەلەڤزیۆنی کردووە.

 183 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ