ئەستێرە بەرازیلییەکە ئەگەری هەیە توشی نەخۆشی دەروونی ببێت

by Sara Attar

ئەربیل (هیلال میدیا)-چەند هاوڕێیەکی نزیک لە رۆناڵدینیۆی ئەستێرە و ئەفسانەی بەرازیلی، رۆناڵدینیۆ بەدەست قەیرانی دەروونییەوە دەناڵێت.

بەپێی رۆژنامەکانی بەرازیل، هەندێک لە هاوڕێکانی رۆناڵدینیۆ دەڵێن “رۆناڵدینیۆ لە خەفەتی مردنی دایکیدا ئاڵوودەبووە بەخواردنەوە”، ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە رۆناڵدینیۆ بە ماوەیەکی ئاساندا تێناپەڕێت، نەک تەنیا لەبەر دەستگیرکردنەکەی لە پاراگوای لە 2020، بەڵکو لەبەر مردنی دایکی، کە مانگی رابردوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

هەموو رۆژێک لە ئاهەنگەکانی خواردنەوەدا تاوەکو بەیانی دەخواتەوە و تەنیا رۆژی دواتر لە خواردنەوەیان دەوەستێت، وە ئەم دۆخە تەنیا لەم دواییەدا بە رۆناڵدینیۆوە بەدیارکەوتووە، کە زیاتر لە دوای مردنی دایکی تووشی نیگەرانییەکی زۆر بووە، رۆناڵدینیۆ خۆی نەگۆڕیوە و هەر نیگەران دیارە، سەرەڕای ئەوەی چەندین هاوڕێی دیکە روویان لە ریۆ دی جانیرۆ کردووە و سەردانیان کردووە، چونکە لەوێ هەست بە تەنیایی دەکات.

ئەو هاوڕێیانەی رۆناڵدینیۆ هۆشداری ئەوە دەدەن کە رۆناڵدینیۆ لە گۆشەگیریدا دایە ئەگەر فریای ئەستێرە بەرازیلییەکە نەکەون و رزگاری نەکەن، ئەگەری هەیە توشی نەخۆشی دەروونی ببێت، ئەم ئەستێرە بەرازیلییە ڕۆژی ٢١ مانگی ڕابوردوو، دایکی دۆنا ئاسیسی کە لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 213 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ