هاند ئێرچل ئەمجارەیان پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کێ هەیە؟

by Sara Attar

ئەربیل (هیلال میدیا)-پەیوەندیە سۆزدارییەکانی هاندە ئێرچل لە گۆڕاندایە، بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا هاندە ئێرچل لە ئێستادا لە پەیوەندیەکی سۆزداری نوێدایە، هیچ پەیوەندییەکی خۆشەویستی لەگەڵ کەرەم بۆرسینی هاوپەڵەوانی نییە لە درامای “sen çal kapımı”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تەقویمی تورکیا هاندە ئێرچل پەیوەندی نوێی لەگەڵ کوڕی بازرگانێکی دەوڵەمەندە بەناوی موراد ئەکدۆغان، ئەمەش دوای ئەوە لە سەرەتای دەسپێکی دراماکەوە ئاشکرا کرا کە هاندە ئێرچل و کەرەم بۆرسین لە پەیوەندی سۆزدارین و دوای چەند مانگێک کۆتایی هات.

هاندە ئێرچل رووبەرووی چەندین رەخنە و توانجی توند بوویەوە، چونکە بە ماوەیەکی کەم پەیوەندیە سۆزدارییەکانی دەگۆڕێن و لەگەڵ هیچیان تا ئێستا بەردەوام نەبووە، پێش کەرەم بۆرسین پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ گۆرانیبێژ موراد دالکیچ هەبوو.

هاندە ئێرچل لە ساڵی1997 لەدایکبووە، ماوەیەکی زۆرە بووەتە خانمە پاڵەوانی دراماکانی تورکیا و ساڵی 2016 یەکێک بوو لەو کچانەی زۆرترین گەڕان بەدوای ژیانیدا کرابوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هاوکات پێشتر یەکێک بوو لە شاجوانەکانی تورکیا بە شاجوانی شارستانی ناسراوە.

 599 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ