پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دواخرا

by Maryam Harki

ئەربیل(هیلال میدیا)دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ـی بۆ رۆژی یەکشەممە دواخست.

بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، “دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە کە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ رۆژی یەکشەممە دوابخرێ”، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەم پرسە ئەنجام بدرێت.

هەر دوێنێ ھەینی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2021ـی بۆ رۆژی یەکشەممە دواخست. ئەوەش بەمەبەستی دەرفەتدان بەلێژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو برگە و ماددانەی ناکۆکیان لەسەرە. 

 180 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ