محه‌مه‌د بن زاید ئال نھه‌یان پێشوازی لە مسته‌فا كازمی کرد

by Sara Attar

ئەربیل (هیلال میدیا)-سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی ،لەگەڵ محه‌مه‌د بن زاید ئال نھه‌یان و وه‌زیری وزه‌ی ئیمارات سوھه‌یل مه‌زروعی كۆبوونه‌وه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ كۆشكی نیشتمان له‌ ئیمارات، رێورسمی پێشوازیكردن به‌ لێدانی مارشی نیشتمانیی ھه‌ردوو وڵات و ته‌قاندنی 21 گولـله‌ تۆپ بۆ مسته‌فا كازمی رێكخراوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ دوای رێوره‌سمی پێشوازیكردنه‌كه‌، مسته‌فا كازمی و محه‌مه‌د بن زاید ئال نھه‌یان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی شاندی نێوان ھه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا گه‌یشته‌ ئیمارات و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن زاید ئال نھه‌یان و وه‌زیری وزه‌ی ئیمارات سوھه‌یل مه‌زروعی پێشوازی لێكرا.

 165 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ