هونەرمەندان ڤاکسینی دژ بە کورۆنا وەردەگرن

by Sara Attar

ئەربیل(هیلال میدیا)-بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ،بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری ،هەماهەنگی کرا لە سەر ئەوەی بەشێک لە هونەرمەندان بەشداری بکەن لە پرۆسێسی وەرگرتنی ڤاکسین.

د.دلۆڤان محمەد بەرێوبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند : داوا لە هاوڵاتیان دەکەم ناوی خۆیان تۆمار بکەن ،لەو لینکەی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە ،بۆ ئەوەی هەموو هاوڵاتیان بە یەکسانی ناوی خۆیان تۆمار بکەن، لەو شوێنانەی دەستنیشان کراوە لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ،بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

هەروەها وتیشی ،سالێک و چاند مانگێکە ئێمە رووبەرووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبینەوە ،چەندین نەخۆش تاوەکوو ئێستا تۆمار کراوە ،چەندین نەخۆش لە ئازیزانمان لە دەستت داوە ،لەوانەی کە تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ،تاکە ڕێگا بۆ دەرچوون و چارەسەربوون و بەرەنگار بوونەوە لەو ڕیگایە ،وەرگرتنی ڤاکسینە بۆ ئەوەی بەرگری لەش درووست بکە بۆ هاوڵتیان،هەروەها وتیشی ئێمە لە سەرەتای دەستت پێکردنی ڤاکسین ،نزیکەی شازدە هەزار کەس ڤاکسینی وەرگرتووە ،کۆی گشتی هاتنی ڤاکسین بۆ پارێزگای هەولێر نۆزدە هەزارو پێنجسەد بووە بۆ بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر .

م.فەرهەنگ خەفوور بەرێوبەرای گشتی رۆشنبیری لەم باریەوە رایگەیاند:ئیمە ئامەدە بووین لە یەکێک لە بنکەکانی تەندرووستی هەولێر،بۆ ئەوەی هونەرمەندانوو رۆشنبیران بەشداربن لە وەرگرتنی ئەم ڤاکسینەی کە لەهەموو دونیادا بە کاردێت ،هەروەها بەشێک لە هونەرماندان لە بەرچاوی ڕاگەیاندکاران ،ڤاکسینەکە وەردەگرن .

 459 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ