ئەربیل (هیلال میدیا)-ئەمڕۆ سێشەمە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ‌کرد و چەندین بڕگەو تەوەر تاوتوێ دەکەن.
کارنامەی دانیشتنی پەڕلەمانی کوردستان بەمشێوەیە
ئەمرۆ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان کرا هەروەها ،خستنەڕووی بیرۆكەی چەند پەرلەمانتارێک ،بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق: ئەم بیرۆکانە برییتین لە ،زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە ،ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان -عێراق
هەروەها یەکێک لە خالەکان ، خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ( هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2019)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان وە خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
پێشنیازەبڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
1,292 خوێنەر