چوار یاریزان یانەی ریال مەدرید جێدەهێلن

by Sara Attar

ئەربیل (هیلال میدیا)-زیدان کە لە ریال مەدرید دەڕوات بەتەنیا نییە، بەڵکو لە گواستنەوەی هاوینەدا چوار یاریزانی دیکەش بەربژێرن بۆ ئەوەی واز لە راهێنەرایەتی یانەکە بهێنێت.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی رایگەیاند ،بەهۆی زۆری لۆمە کردنی زیدان و تیپەکەی ، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایی ئەم وەرزە زینەدین زیدان و چوار یاریزانی تر واز لە راهێنەرایەتی یانەکە بهێنێت ،دوای دۆڕانیان بەرامبەر یانەی چێڵسی و ماڵئاواییکردنیان لە چامپیۆنزلیگ، زۆر لۆمەی زیدان و تیپەکەی ،هەریەکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر، مارکۆ ئاسێنسیۆ، ئیدین هازارد و سێرخیۆ رامۆس، بەئەگەری زۆر لە یانەی ریال مەدرید دەڕۆن.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتالی بڵاویکردووەتەوە، کە ئەگەری هەیە زیدان ببێتە راهێنەری داهاتووی یانەی یوڤێنتوس، کە ئەم یانەیەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە ئەگەری هەیە ئاندریا پیرلۆ لە راهێنەرایەتی یانەکە دووربخاتەوە.

بۆ جێگرتنەوەی زیدان لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید، ناوی سێ راهێنەر بە یانەکە بەستراوەتەوە، ئەوانیش رائول گۆنزالێس، یواخیم لۆف و ماسیمیلیانۆ ئالێگرین، کە رائول نزیکترین بژاردەی بەردەم فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکەیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا سەرکردایەتی تیپەکە بکات.

 462 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ