مسته‌فا كازمی..په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ سه‌رده‌می زێڕیندایه‌

by Sara Attar

ئەربیل (هیلال میدیا)-سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی، له‌ ڕاگەیاندراوێک روونیکردەوە: له‌ ئێستادا ڕابردووشدا كاری زۆرمان كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ،هاوکات ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش شاندێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌کان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئاماژەیدا :پێویستمان به‌ متمانه‌ی كوردو عه‌ره‌ب هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ،هەروەها له‌باره‌ی ڕه‌وانه‌كردنی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ گوتی: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌و بڕگه‌ی 11 باش بوو و به‌م نزیكانه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت،  له‌ ئێستادا له‌ قۆناغی كۆتایی دابه‌شكردنی مووچه‌داین هەروەها لە بەشێکی قسەکانی وتی ،ڕێگه‌ ناده‌ین عێراق ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ووڵاتانی دراوسێ.

له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وتی ، بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ قازانجی عێراق دابوو ،هەروەها پاڵپشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌م و زۆر هه‌وڵم داوه‌ به‌ بێلایه‌نى كار بكه‌م.

 534 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ