لە ئاهەنگێکدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

by Maryam Harki

ئەربیل(هیلال میدیا) لە ئاهەنگێکی لە دایکبووندا لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لەو وڵاتی ئەمریکا بەهۆی تەقەکردنەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی کۆلۆرادۆ لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، هەواڵیان پێگەیشتووە لە نیوە شەودا بۆ ماوەی نیوکاتژمێر لەناوچەی کۆلۆرادۆ برینگز تەقەکراوە، پاش ئەوەی هێزەکانیان گەیشتونەتە سەر شوێنی روداوەکە شەش کەسیان دۆزیوەتەوە کە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها، کەسی حەوتەم بەسەختی برینداربوو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی کۆلۆرادۆ گوتیشی: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەوکەسەی تەقەی کردووە پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، بەرگری لەخۆی کردووە کاتێک ویستراوە رێگری لێبکرێت تا تەقەنەکات.

 759 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ