یاریزانێکی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی بارسلۆناوە دەکات

by Sara Attar

ئەربیل (هیلال میدیا)

ئێمێرسۆنی یاریزانی بەرازیلی، ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی لە یانەی ریال بێتیس دەکات و خۆی ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ شاری بارسێلۆنا و پەیوەندیکردنەوە بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە.

ئێمێرسۆن دوایاریی خۆی بۆ یانەی ئەندەلۆسی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ لە دوایین گەڕی لالیگادا کرد، کە 2 – 1 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

بارسێلۆنا لە هاوینی 2019 لە گرێبەستێکی هاوبەشدا لەگەڵ ریال بێتیس واژۆی ئەو یاریزانە بەرازیلییەی بەدەستهێنا، کە بەپێی ئەو گرێبەستە ئێمێرسۆن پێویست بوو بۆ ماوەی دوو وەرز بەشێوەی خواستن یاری بۆ ریال بێتیس بکات، پاشان بگەڕێتەوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، کە تاوەکو ساڵی 2024 درێژە دەکێشێت.

رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئێمێرسۆن زۆر بەپەرۆشییەوە لە کەشوهەوایەکی خۆشدا ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کرد، ئەوکاتەی سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوون بە بۆنەی گەیشتنیان بە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو، دەڵێن “ئێمێرسۆن هیوای بەختێکی باشی بۆ خواستن”

 609 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ