راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق زانیاری لەسەر ناردنی پشکی هەرێم ده‌خاته‌ڕوو

by Umed Hawleri

ئەربیل_هیلال میدیا
بەغدا به‌نیازە پشکی هەرێم بنێرێت، بەڵام هەندێ ئاستەنگی یاسایی بۆ جیبەجێکردنی یاسای بودجە دروستبووە.

عەبدولحسێن هنداوی، راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بەغدا نیازی نییە پشکی هەرێم نەنێرێت، بەڵام هەندێ ئاستەنگی یاسایی بۆ جیبەجێکردنی یاسای بودجە دروستبووە.
ده‌شڵێت: هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا پشتیوانیان بۆ جیبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەربڕیوە، دڵنیاشم حکومەتی عیراق کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم.

عەبدولحسێن هنداوی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، “مستەفا کازمی پشتیوانی دەربڕیوە بۆ ئەوەی یاسای بودجە وەک خۆی جیبەجێ بکرێت، پێموایە دانوستانەکانی ئەمجارە زۆر قوڵتر بوون لەوەی پێشوو، لەراستیدا ئاماژەی زۆر روون دەبینین لەهەردوولا بۆ گەیشتن بە چارەسەر، لەداهاتووشدا وردەکاریی زیاتر لەبارەی رێککەوتنەکەوە دەخرێتەڕوو

 1,488 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ