ئەمریکا بۆ حکومەتی عێراق ئەجوڵێن یان ئێمە بجوڵێین ،

by Umed Hawleri

ئەربیل_هیلال میدیا

ماڵپەڕێكی روسی نامەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بۆ حكومەتی عێراقی سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنی ناوچەی سەوز لە لایەن حەشدی شەعبییەوە ئاشكرا دەكات،

لەنامەکەھاتوە، ئەمریكا بە حكومەتی عێراقی وتووە “ئەجوڵێن یاخود ئێمە بجوڵێین
ماڵپەڕی كەناڵی (روسیا الیوم)ی روسی بڵاویكردووەتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا نامەیەكی ئاڕاستەی حكومەتی عێراقی كردووە و نیگەرانی و بێزاریی خۆی لە كۆنترۆڵكردنی ناوچەی سەوز لەلایەن حەشدی شەعبیەوە راگەیاندووە،
بەتایبەتی كە نزیك بوونەتەوە لە بارەگای باڵیۆزخانەكە.

رونیشكراوەتەوە، نامەكە لە كاتژمێرەكانی سەرەتای چوونە ناو ناوچەی سەوزەوە نێردراوە و تائێستاش حكومەتی عێراقی وەڵامی نەداوەتەوە، لە نامەكەدا ئەمریكا حكومەتی عێراقی لەوە ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر مامەڵە لەگەڵ گروپە میلیشیاكاندا نەكات كە لەناوچەی سەوز بڵاوبوونەتەوە، ئەوا ئەوان دەست بە جوڵە دەكەن.

هەفتەی رابردوو دوای دەستیگركردنی سەركردەیەكی حەشدی شەعبی بەناوی قاسم موسڵح لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە، ژمارەیەك لە چەكدارانی حەشد چوونە ناوچەی سەوز و هەڕەشەیان لە حكومەتەكەی مستەفا كازمی دەكرد، تائێستاش ئەو سەركردەیە كە تۆمەتی تیرۆر و كوشتنی چالاكوانانی لەسەر ئازاد نەكراوە.

 693 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ