ئۆڵیمپیاد قابیلی دواخستن نییە

by Sara Attar

ئەربیل (هیلال میدیا)

لیژنەی رێکخستنی یارییەکانی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ، 50 رۆژ بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی ئیڤێنتێکی رێکخست بۆ نماییشکردنی خەڵات و مەدالییەکانی پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکانی ئۆڵیمپیاد.

سيكۆ هاشيمۆتۆی سەرۆکی رێکخستنی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ،بە ئەنجامدانی نمایشێک دووپاتیکردەوە کە ئۆڵیمپیاد قابیلی دواخستن نییە و گوتی ئەمجارە هەرگیز دواناخرێت ،لە کاتی خۆیاندا بەڕێوەدەچن.

ئەوە هەروەها گوتی “لە کۆی 80 هەزار خۆبەخش، نزیکەی 10 هەزار خۆبەخش بۆ بەشداریکردن لە رێکخستنی ئۆڵیمپیاد و پارائۆڵیمی کشانەوەتەوە، بۆیە چیدی دوایناخەین”.

بڕیاربوو ساڵی رابردوو یارییەکانی ئۆڵیمپیاد لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەبچن، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەم هاوینە دواخران، ئێستاش داواکارییەکی زۆر بۆ دووبارە دواخستنی هەیە، کە بەپێی راپرسییەکی نوێ زیاتر لە 80٪ـی ژاپۆنییەکان داوادەکەن ئۆڵیمپیاد بەهۆی بەردەوامی مەترسییەکانی کۆرۆنا لەم هاوینەدا رێکنەخرێت. 

 531 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ