سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا دەرچوو

by Maryam Harki

ئەربیل ــ هیلال میدیا

دادگای  عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەو بكوژە دەركرد، كە لە گەڕەكی مەسنوری شاری بەغدا خێزانە كوردەكەی كوشت.

سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردەوە، کە رۆژی دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021 ئەو گەنجەی لە شاری بەغدا خێزانی كوردی كوشت كە لە كچێك و دایك و باوكی پێكهاتبوون، دادگایی كراوە.
بەپێی زانیاریەكان، دادگای عێراقی لە دانیشتنەكەدا بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ئەو بكوژە دەركردووە.

ساڵی رابردوو خێزانێكی كورد لە شاری بەغدا لە شوقەكەی خۆیاندا بەکوژراوی دۆزرانەوە دواتر پولیس ئەنجامدەری كارەكەی دۆزرایەوە و دەستگیری کرد.

دەركەوت ئەو بكوژە ویستوویەتی دزی لە خێزانەكە بكات كە دانیشتووی گەڕەكی مەنسوری بەغدا بوون و گەنجەکەپێشتر ھاموشۆی ئەم ماڵەی کردووەو لەنزیکەوە ئەوانی ناسیوە ،

 417 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ