کریستیانۆ رۆناڵدۆ 4 ملیار دۆلار زیان بەکۆمپانیای کۆکا کۆلا دەگەیەنێت

by Sara Attar

ئەربیل (هیلال-میدیا)

رۆناڵدۆ شوشەکانی کۆکا کۆلای سپۆنسەری پاڵەوانیەتی یاریەکانى یۆرۆى 2020ى ئەوروپاى لە مێزەکەی بەردەمیدا لابرد، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەى بەرامبەر هەڵبژاردەى مەجەر و شووشەیەک ئاوی لە جێگایان دانا.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردەوە، بەهۆى کاردانەوەى کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردنی پۆرتوگال، دژی خواردنەوە گازیەکان و لابردنى شوشەکانی کۆکا کۆلا، 4 ملیار دۆلار زیانى بە کۆمپانیایى کۆکا کۆلا گەیاندووە، لە کاتژمێر 3:00ى ئەمڕۆ پشکەکانی کۆمپانیای کۆکا کۆلا 56.10 دابەزیوە لە ماوەى 30 خولەکدا.

ئەو ڕەفتارەى ڕۆناڵدۆ کاردانەوەى جیاوازى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لێکەوتەوە و ئەوە کاریگەریی لەسەر پشکەکانی کۆمپانیای کۆکا کۆلا لە جیهاندا دروستکرد و دوور نییە رۆژانی داهاتوو کاردانەوەی زیاتر دروست بکات .

 399 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ