مه‌سرور بارزانی زیاتر له‌ سێ ملیار دیناری بۆ پارێزگایه‌ك ته‌رخان كرد

by Maryam Harki

ئه‌ربیل _ هیلال میدیا

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 3،850،000،000 دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی، تەرخان كرد، پارەكەش بەشێوەی نەختینە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بە قۆناغ خەرج دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  بڕی 3 ملیار و 850 ملیۆن دیناری تەرخان كردووە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی)، بەو مەرجەی مانگانە تەنیا بڕی 200 تا 250 ملیۆن دینار لەو پارەیە بۆ پرۆژەكە خەرج بكرێت.


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌شی خسته‌رو: خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتمانە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە.

 402 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ