سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤێسا هاککینن باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە .
باڵیۆزی فینلەندا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگیی و کارئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە ماوەی کارکردنیدا و بەردەوامبوونی پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی فینلەندای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.
هەڵبژادنەکانی داهاتووی عێراق و گرنگیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

 54 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ