سەرۆکی فڕاکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە ولاتی تورکیا چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا

by Umed Hawleri


ئەربیل ـــ هیلال میدیا
سەرۆکی فڕاکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان لە ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ولاتی تورکیا چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

هیمداد صباح، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لەپەرلەمانی کوردستان لەمیانەی سەردانەکەی  بۆ وڵاتی تورکیا ئەمرۆ لەرێکەوتی 19\8\2021 سەردانی نوێنەرایەتی بەرەی تورکمانی عێراقی لەئەنقەرە کرد.
هەر لەسەردانەکەدا لەگەل سەرۆکی پێشوی بەرەی تورکمانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەرشەد سالحی و نوێنەری بەرەی تورکمانی لە ئەنقەرە محمد توتونچی بەرێوەبەری کەناڵی تورکمان ئیلی لەنوسینگەی ئەنقەر حنەفی ئوزونچام  کۆبوویەوە.
لەکۆبووەوەکەدا تیشک خرایە سەر خالێکی گرنگ کە ئەویش هەلبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بوو.


هەروەها، باس لە رۆلی بەرەی تورکمانیش کرا لەرەوشی ناوچەکاندا، بارۆدۆخی هەولێریش تاوتوێ کرا.

 877 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ