وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سه‌ردانی ولاته‌ عه‌ربییه‌كان ده‌كات

by Maryam Harki

ئه‌ربیل _ هیلال میدیا

گوته‌بێژبه‌ناوی پنتاگۆن رایگه‌یاند: لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ره‌و قه‌ته‌رو به‌حرێن و كوه‌یت و سعوودیه‌ به‌ڕێده‌كه‌وێت و سه‌ردانه‌كه‌ رۆژی پێنجی ئه‌یلول كه‌ ده‌كاته‌ سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌ست پێده‌كات.

جۆن كێربی، گوته‌بێژبه‌ناوی پنتاگۆن  له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆستن بۆ سوپاسگوزاری ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ له‌هه‌مبه‌ر هاریكاری و یارمه‌تییه‌كان له‌ كێشه‌ی ئه‌فغانستان.

هه‌روه‌ها گوته‌بێژبه‌ناوی پنتاگۆن جه‌ختی له‌ هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرده‌وه‌، گوتیشی: ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێستاكه‌ كاته‌كه‌ زۆر گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ پاڵپشتییه‌كانیاندا بكرێت.

 54 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ