سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئێران ده‌كات

by Maryam Harki

ئه‌ربیل _ هیلال میدیا

لەسەر داوای ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ل شاندێكی حكومی گەیشتە تاران، بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆماری وڵاتەکە کۆبێتەوە.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ، لە فەیسبووکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی وەزیران نووسراوێکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “مەبەست لە سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کردنەوەی دەرگای هاوئاهەنگییە لە هەموو بوارەکاندا، لەگەڵ جەختکردنەوە لە قووڵی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا”.

سەرۆکوەزیرانرونیشیكرده‌وه‌، “عێراق سەرکەوتوو بووە لەوەی رۆڵێکی جەمسەری ببینێت لە ناوچەکە لە رێگەی پتەوکردنی هاوبەشی ستراتیژی بەپێی پرەنسیپەکانی پشتیوانیکردنی سەقامگیری و هاوئاهەنگی و دۆستایەتی لەسەر بنچینەی ئاشتی و گەشەپێدان”.

سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران لەکاتێکدایە ئەمریکییەکان بەڵێنیان داوە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 هێزە شەڕکەرەکانیان لە عێراق بکێشنەوە و لە بەرامبەردا هێرشی گرووپە چەکدارەکانی “کە دەگوترێت نزیکی ئێرانن” لە عێراق بەردەوامە و هەڕەشەکانیشیان لە هاوپەیمانان و هێزەکانیان بەردەوامە.

 75 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ