ئهربیل _ هیلال میدیا
له یەکێک لە شارەکانی ئێران ژنێک بە سکێک پێنج منداڵی بوو کە چوار کوڕ و کچێکن و هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە.
فاتیمە سادات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی “حەزرەتی زەینەب” لەدایکبوونی پێنج منداڵی بە یەک سک لە شاری شیرازی وڵاتی ئێران پشتڕاستکردەووە و ڕاگەیاند، “لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدان، هەرچەندە هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە.”
فاتیمه سادات باسی لهوهشكردووه، “دایکی منداڵەکان تەمەنی 29 ساڵە و منداڵەکانی کە لە 8 مانگیدا لەدایکبوون، لە چوار کوڕ و کچێک پێکدێن “.
ئاماژەی بەوەشدا، “کێشی منداڵەکان لەنێوان یەک بۆ یەک کیلۆ و 500 گرام دایە و ئێستادا لەژێر ئۆکسجیندان.”
240 خوێنەر