له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستدا

by Maryam Harki

ئه‌ربیل _ هیلال میدیا

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای موسڵ، سەربازێک کوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌ی ویست ناوی ئاشکرابكرێت راگه‌یاند: لە ناحیەی حەمام عەلیل باشووری پارێزگای موسڵ، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.

له‌ئه‌نجامی تەقینەوەکەدا، سەربازێک کوژراوە و گوتی: ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکە بە ئامانجی دەستگیر کردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە، دەست پێ کردووە.


تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.
 

 69 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ