رووسیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق دەست پێ دەکاتەوە

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ھەفتەی داھاتوودا، رووسیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق، دەست پێ دەکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە دوا سەردانەکەی بۆ رووسیا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە کردبوو کە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق دەست پێ بکەنەوە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەرپرسانی رووسیا رەزامەندییان لەسەر داواکەی فوئاد حوسێن نیشانداوە و رایگەیاندووە کە لە ٢١ی ئەم مانگەوە، ھەفتانە دوو گەشتی ئاسمانیی لە رووسیاوە بۆ عێراق ئەنجام دەدرێت.

 216 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ