دوو چەكداری داعش دەستگیركران

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو گەورە
چەکداری سەر بە رێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد، کە پیلانیان دانابوو بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە لە بەغدای پایتەخت.

حەشدی شەعبی سەر بە سوپای عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییدا شکستیان بە پیلانێکی چەکداریی هێناوە بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکاران چلەی ئیمام حسێن لە باشوری بەغدا، لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرپرسی شانەیەکی داعشیان لە ناوچەی باشوری بەغدا و بەرپرسی شانەی رێکخراوەکەیان لە ناوچەی لەتیفییە (٣٥ کم باشوری بەغدا) دەستگیرکردووە.

بەڵام ئاماژە بەوە دراوە کە هەردوو گەورە چەکدارەکە پیلانیان داناوە بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە.

 51 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ