نرخی نەوت دابەزی

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (74.78) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (71.19) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛ نرخی نەوتی بەرزکردەوە، دواتریش بەهۆی رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت، جارێکی دیکە نرخی نەوت روی لە دابەزین کردەوە.

 219 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ