وەزیری بازرگانی توركیا لەگەل بەرپرسانی هەرێم كۆدەبێتەوە

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

وەزیری بازرگانی تورکیا، لە چوارچێوەی ئەو سەردانەیدا کە بۆ عێراق ئەنجامی دەدات، لە بەغدا و ھەولێر چەند دیدارێک سەبارەت بە پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات ئەنجام دەدات.

سەردانەکەی محه‌مه‌د موش، کە ئەمڕۆ دەستپێدەکات، سەرەتا دەچێتە بەغدا و لەوێ لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق ناسڕ حوسێن بەندەر شبلی کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام دەدات.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، وەزیری بازرگانیی تورکیا، محه‌مه‌د موش، دواتر سەردانی ھەولێر دەکات و لێرە لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە.

جگە لەوە محه‌مه‌د موش، لە ھەولێر بەشداری لە دیداری کاری تورکیا-عێراق کە بە بەشداری پیاوانی کاری تورکی و عێراقی بەڕێوەدەچێت، دەکات و چاوی بە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق ئایدن مەعروف، دەکەوێت.

موش، لە میانی سەردانەکەیدا، تاوتوێی بابەتەکانی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکات و ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەدات کە لە عێراق رووبەرووی کۆمپانیا تورکییەکان دەبێتەوە.

 123 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ