وەزیری پەروەردە:زۆرترین ڤاكسین بۆ مامۆستایان دەبێت

by Sara Attar

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لەماوەى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان ٥٠ قوتابخانە دروستکراون و هەموو هەوڵێکیش بۆ ئەوەیە گرفتەکانى کەمی بیناى خوێندن چارەسەر بکرێت.

ئەمڕؤ ٢٧/٩/٢٠٢١ لەگەرەکى دارتووی نوێ لە قەزاى دەشتى هەولێر قوتابخانەیەکى هەژە پۆلى بۆ ئامادەیی کچان کرایەوە لەوێدا ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند کە لە ئێستادا وەزارەتى پەروەردە لە هەوڵی ئەوەدایە کە زۆرترین ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابین بکرێت تاوەکو پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ سەلامەت بێت.

جگە لەوەش وەزارەتى پەروەردە لە هەوڵى دابینکردنى پێداویستییە پەروەردەییەکاندایە. هەروەها گوتی: لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان ٥٠ قوتابخانە لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان دروستکراون و ئێستاش چەندان قوتابخانە کاریان تێدا دەکرێت.

لەبارەى کتێبەکانى پڕۆگرامى پەروەردەیی وەزیرى پەروەردە گوتى:لە چەند قۆناغێکى خوێندن کتێبی تازە دابینکراون و بەرنامەى وەزارەت دابینکردنى کتێبی تازەیە بۆ هەموو قۆناغەکانى خوێندن.

 81 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ