سەرۆکی فەڕەنسا نامەیەک ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

by Maryam Harki

ئەربیل — هیلال میدیا

دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، (نامەیەكی دەستنووس)ی لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنساوە پێگەیشت.

لە نامەكەیدا، سەرۆكی فەڕەنسا سوپاسی بەرهەم ساڵح دەكات لەپای ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لە دواسەردانیدا بۆ عێراق، لێیكرد.
هەروەها ستایشی هەوڵەكانی عێراق و سەرۆك بەرهەم دەكات لەپێناو خاوكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە.

سەرۆك ماكرۆن، نووسیویەتی: فەڕەنسا لەمیانەی هاریكاریی هاوبەشی ئابوری و سیاسی، وەك هاوبەشێكی سەرەكیی عێراق دەمێنێتەوە.

 72 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ