سەرۆك كۆماری توركیا سێ ئەندامی لە كارەكانی دورخستەوە

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

ئەمڕۆ پێنجشەممە رەجەب تەیب
ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سێ ئەندامی کۆمیتەی بانکی ناوەندیی تورکیای لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.

ئەمەش بوە هۆی ئەوەی بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکا زیاتر دابەزێت.

بەپێی رۆژنامەی فەرمی تورکیا، سەرککۆماری تورکیا هەریەک لە سەلیم تۆمەن، ئۆیگۆر نامیک و عەبدوڵڵا یاواسی لە کارەکانیان دوورخستەوە و لە جیاتی ئەوان ئەندامی دیكەی هەڵبژارد.

دوای راگەیاندنی ئەو گۆڕانکارییانە، بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە بۆ 9 لیرە و 19 قوروش. بەوپێیەش لیرە بە رێژەی 1٪ بەهای خۆی لەدەستدا.

 51 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ