سلێمانی..كەسێك لەسەر دۆسیەی كوشتن دەستگیركرا

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

دوای ئەوەی لەمانگی شوباتی ئەمساڵ هاوڵاتییەك لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ كوژراو بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات و بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی 406 بڕیاری دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار (م، ن، ك) دەركرد.

بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.

دوای لێكۆڵینەوەكان، توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە كە لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی خۆی حەشار دابوو، توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامەو دوای تەواوكردنی ڕێكار یاساییەكان، تۆمەتبار ڕادەستی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 78 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ