لەهەولێر یەکەمین کۆڕبەندی پەرەپێدانی پیشەسازی 2021 دەستی بەکارەکانی کرد

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە 2021.10.16، بەئامادەبوونی کەمال مسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و بازرگانان و خاوەنی کۆمپانیاکان، بەسەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی یەکەمی هەولێر بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی2021 دەستی بەکارەکانی کرد.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم کۆڕبەندە، پیشاندانی ڕۆڵی کەرتی پیشەسازی لەگەشەپێدانی ووڵاتان و ڕۆڵی پڕۆژە پیشەسازییەکان بەتایبەتی بچووک و مامناوەند لەگەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و ڕەخساندنی دەرفەتی هاوکاری و تەواوکاری لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندیی بۆ پشتیوانی کارگەکان و زانینی پێویستیەکان و کێشەکانی خاوەن کارگەکان و گەیاندنی بەحکومەتی هەرێم و ئاڵوگۆڕپێکردنی ئەزموون و شارەزاییە دەگمەنکان و بەهێزکردنی ڕۆشنبیری کاری ئازاد لەلایەن تاکەکانی کۆمەڵگە.

 72 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ