سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ردانى قه‌ته‌ر ده‌كات

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌
2021/10/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.
له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى ديكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كرێن.

 69 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ