هێرشكرایە سەر حەشدی شەعبی

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە عێراق رایگەیاند کە سێ گولـلە ھاوەن ئاراستەی بارەگایەکی حەشدی شەعبی کراون لە باشووری پارێزگای بەغدا.

سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرایکردووە کە سێ گولـلە ھاوەن ئاراستەی بارەگای حەشدی شەعبی کراون لە قەزای لەتیفییە باشووری پارێزگای بەغدا.

بەگوتەی سەرچاوەکە، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە
تا ئێستا حەشدی شەعبی، ھیچ زانیارییەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 108 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ