نرخی بەنزین لە بەرزبونەوەدایە

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

ئەمڕۆ نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەتەوە و بەنزینی موحەسەنیش گەیشتووەتە سەرو هەزار دینار

نرخەکانی بەنزین لە هەولێر لە هەندێک لە بەنزینخانەکان بۆ بەنزینی سۆپەر گەیشتووەتە سەرو هەزار و ٣٠٠ دینار و لە هەندێکیان هەزار و ٢٠٠ دینار، بەنزینی موحەسەن لە نێوان هەزار و ٧٥ بۆ هەزار و ١٥٠ دینار و نۆرماڵیش بووەتە ٩٥٠ دینار، هاوکات، نرخی گازیش بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و ٢٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک.

لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق رێککەوتبوون لەبارەی ناردی بەنزین لە بەغداوە بۆ هەرێم و بەوەش نرخی بەنزین دابەزیبوو لە بەنزینخانەکاندا. بەڵام دووبارە نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

 87 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ