كۆبونەوە لەبارەی گران بونی نرخی هێلكە دەكرێت

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

وه‌زیری كشتوكاڵ لەگەڵ خاوەن پرۆژە
پەلەوەرییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە کۆبۆوە.
لە دیوانی وەزارەت بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،بە ئامادەبوونی راوێژکارانی وەزارەت، لەگەڵ خاوەن پرۆژە پەلەوەریەکانی بەرهەم هێنانی هێلکەی خواردن بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبۆوە بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون لە گرانبوونی نرخی هێلکە وگفتوگۆکردن لەگەڵ خاوەنی پرۆژەکان.
دوابەدوای خستنەرووی کێشەکان و هەڵسەنگاندنی داواکاریەکانی ئامادەبوان بڕیاردرا ،لەڕێگەی لێژنەیەکی وەزارەتەوە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆببنەوە بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و دیاریکردنی میکانیزمێکی گونجاو کە رەچاوی بەرژەوەندی خاوەن پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی هێلکەی خواردن و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان بکرێ بە کواڵێتیەکی باش و بەنرخێکی هاوسەنگ لە بازاڕدا.

شایانی باسە لەماوەی رابردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پاڵپشتی خۆی بۆ خاوەن پرۆژەکانی وەبەرهێنانی پەلەوەری دووپاتکردۆتەوە لە ڕێگەی دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی صۆیا و پرۆتین و ئامێرەکان و کەمکردنەوەی کرێی کارەبا و لابردنی رۆتین لەمامەڵەکان بەئامانجی کەمکردنەوە تێچووی بەرهەم هێنان بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و کەلوپەل و پێداویستیەکان لە بازاڕەکانی جیهانیدا.

 111 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ