یەکەم منداڵ لەهەولێر ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت

by Sara Attar

ئەربیل(هیلال-میدیا)

دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوەنیدا رایگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەولێر 12 تیم دروستکراون، کە بۆ ماوەی دوو مانگ لە ناوەندەکانی خوێندن، زانکۆ و شوێنە گشتییەکان کاردەکەن.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 06-11-2021، لە بەشە ناوخۆیی 18ی شووبات لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی و پارێزگاری هەولێر، تیمە گەڕۆکەکان بۆ پێدانی ڤاکسین دەستبەکاربوون یەکەم منداڵی تەمەن 12 ساڵانیش لە هەولێر ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت، هاوکات دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، ئەمڕۆ دەستکرا بە پێدانی ڤاکسین بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، لە هەموویان گرنگتر قوتابیانی زانکۆیە.

رۆژی 25-10-2021 بڕیاردرا: ھەموو فەرمانبەرانی حکومەت هەروەها ھەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت.

 60 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ