نرخی نەوت دوبارە دابەزی

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانی مامەڵەكردن بە كڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 73 دۆلارو 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە بە 75 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، بە 70 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە بە 71 دۆلارو 9 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

لەماوەی هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا نزیكەی 5 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا دێت، كە مەترسی دەكرێت جارێكی دیكە كاریگەریی خراپ لەسەر ئابووری جیهان دروستبكات.

 222 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ