پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ ئەمرۆ رۆژێکی قورس دەبێت بۆت، بەتایبەتی لەلایەنی پیشەییەوە، پەستانێکی زۆرت دەکەوێتە سەرشان بەهۆی خاوەن کارەکەتەوە، کە ئەرکێکی زۆرت پێ دەسپێرێت، رەنگە هەندێک لێکتێنەگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هەبێت ئەمەش هۆکاربێت بۆ ئەوەی نیگەرانت بکات، هەوڵبدە لە هەموو دۆخێکدا کۆنترۆڵی خۆت بکە و بە هێمنی بمێنەرەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە رەنگ کەمێک سەرئێشەت هەبێت بەهۆی سترێسەوە.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت و ئەو روداوانەی روودەدەن لە قازانجی تۆدا دەبن، ئەمرۆ دڵخۆشی تەواو لە ناو خێزانەکەتدا بەدی دەکرێت، لەلایەنی سۆزداریەوە پاڵپشتی تەواوت هەیە لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، کە ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی بەرەو ئامانجەکانت هەنگاو بنێیت بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە بە هێمنی بمێنیتەوە لە پێناو ئارامی دەروونت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ رەنگە هەندێک کێشەی دارایی رووت تێبکات، کە ئەمەش هۆکاربێت بۆ ئەوەی ناهاوسەنگی دروست ببێت لە گەیشتن بە ئامانجەکانت، باشترە ئەم چەند رۆژە دەست بە ئەنجامدانی هیچ پرۆژەیەکی نوێ نەکەیت، خۆشەویستەکەت بەردەوام تۆی لەیادە و دەیەوێت پەیوەندیتان بەهێزببێت، زیاتر گرنگی پێبدە، لەلایەنی تەندروستیەوە کەمێک هەست بە خراپی دەکەیت، بەڵام کاتییە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ کاتێک ئەرکێکت پێ دەسپێردرێت لە کاتی خۆیدا ئەنجامی بدە و دوای مەخە، بەم شێوەیە دەتوانیت وابکەیت متمانەی چواردەورەکەت بەدەست بهێنیت و کاری گرنگت پێرابسپێرن، هەندێک جیاوازی هەیە لە نێوان تۆ و خۆشەویسەکەت کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی بەردەوام ناکۆکیتان هەبێت، هەوڵبدە سەرنجت لەسەر خاڵە هاوبەشەکانتان بێت نەک جیاوازیەکانتان، ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆت لەلایەنی تەندروستیەوە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ ئەمرۆ هەست بە دڵخۆشی دەکەیت و کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، پێش ئەوەی هیچ بەڵێنێک بە خۆشەویستەکەت بدەیت بە وردی بیر بکەرەوە کە ئایا لە توانای تۆدا هەیە یان نا، ئەگەر بیر دەکەیتەوە لەوەی پیشەکەت بگۆڕیت ئەوا ئێستا کاتی گونجاوە، لەلایەنی تەندروستیەوە هەست بە باشی دەکەیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ لەلایەنی پیشەییەوە چانسێکی گەورە دێتە بەردەمت هەوڵبدە بیقۆزەرەوە، پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت زیاتر بەرەو پێش دەچێت و لەیەکتر نزیک دەبنەوە ئەمەش وادەکات زیاتر لەگەڵیدا هەست بە ئاسوودەیی بکەیت، ئەمرۆ رۆژێکی تەندروستە بۆ تۆ، هەوڵبدە کات بۆ وەرزش کردن تەرخان بکە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ ئەگەر بیر دەکەیتەوە لەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت ئەوا پێویستە گۆڕانکاری لەو پلانەدا بکەیت کە داتناوە، پلاێکی وردتر دابنێ، لەلایەنی سۆزداریەوە هەندێک رەفتاری خۆشەویستەکەت بەو شێوەیە نیە کە تۆ دەتەوێت رەنگە ئەمەش ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی هەست بە سترێس بکەیت، ئەمرۆ لەلایەنی جەستەیی و دەروونی زۆر باشیت و هەموو شتێک ئاساییە.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ لەلایەنی پیشەییەوە پلانێکی ورد دابنێ بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانت، لەپێناو ئەوەی هەنگاوی زیاتر بنێیت بۆ سەرکەوتن، لەلایەنی سۆزداریەوە کێشەکانت لای کەسانی دیکە باس مەکە، ئەگەر رەفتارێکی خۆشەویستەکەت لاپەسەند نیە بەخۆی بڵێ و هەوڵبدە لێی تێبگەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە خۆت فەرامۆش مەکە زیاتر گرنگی بە خواردنەوەی گەرم بدە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ لەم کاتەدا پێویستە رابێیت لەسەر ئەوەی کۆنترۆڵی وشەکانت بکەیت بەرامبەر کەسانی چواردەورت، نیگەران مەبە ئەگەر لەلایەنی پیشەییەوە دۆخەکە بەو شێوەیە نەبوو کە دەتەوێت، چونکە کاتیە، تێکەڵکردنی ژیانی پیشەییت بە ژیانی سۆزداریەوە کێشەت بۆ دروست دەکات، هەوڵبدە هاوسەنگیەک رابگریت، خواردنی شیرینی کێشەی تەندروستیت بۆ دروست دەکات لێی دووربکەوەرەوە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ ئەمرۆ کەمتر سەرنجت لەسەر کارەکەتە، ئەمەش پەیوەندی بە ماندووبوونتەوە هەیە، هەوڵبدە پشوو وەربگریت، لەکاتی دروستبوونی هەر کێشەیەکدا داوای هاوکاری لە هاوپیشەکانت بکە، لەم کاتەدا بیر لە کۆکردنەوەی پارە بکە بۆ ئەوەی پرۆژەکانتی پێ ئەنجام بدەیت، پەیوەندی سۆزداریت لەگەل خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی باشدایەو هەست بە ئاسوودەیی دەکەن.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ ئەمرۆ زیاتر وریای رەفتارەکانت بە لەلایەنی پیشەییەوە، کۆنترۆڵ نەکردنی تورەبوونەکانت دەتخاتە کێشەیەکی گەورەوە، پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەرە، باشترە زیاتر هەوڵبدەیت بۆ ئەوەی ئەو پەستانە کەم بکەیتەوە، خۆشەویستەکەت لێت نیگەرانە بەهۆی ئەوەی کەمتر گرنگی پێدەدەیت، ئەمرۆ تەندروستیت باشە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ ئەمرۆ بچوکترین شت دڵخۆشت دەکات، کاتێک دەست بە پیشەیەک دەکەیت هەر لە سەرەتاوە پاشگەز مەبەرەوە، رەنگە لەسەرەتاوە قورس بێت بەڵام دواتر بەو شێوەیە نامێنێتەوە و کۆتاییەکەی سەرکەوتن دەبێت، پەیوەندی خۆشەویستەکەت زۆر باشە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە زیاتر گرنگی بە خۆراکەکانت بدە و لە خواردنی چەور دووربکەوەرەوە.

وەرگیراوە لەپەیجی فەرمی (کەی مەگەزین)

 992 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ