لە هەولێر چەند پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو جێبەجێ دەكرێن

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

بە مەبەستی باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، گوژمەی بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو و كڕینی پێداویستی بۆ ئامێرەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە خەرج كرد.

ناوی پرۆژەكان:

  • درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە شێخەشەل/بەحركە.
  • درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە كەلەكین/شاوێس.
  • درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی مامۆستایان لە پیرمام.
  • چاككردنی ئامێر و كڕینی پێداویستی ئۆتۆمبێل.

ڕاگەیاندنی بەریوەبەرایەتی ئاووئاوەڕۆی هەولێر
٢٠٢١/١١/٣٠

 63 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ