بەختی ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ ئەمرۆ کەمێک هەست بە ماندووێتی دەکەیت بەهۆی ئەو کێشانەی لە ژیانی تایبەتیتدا رووبەڕووت بووەتەوە، زۆری سترێس کاریگەری لەسەر تەندروستیت دەبێت، لەهەر بارودۆخێکدا بێت گرنگی بە تەندروستیت بدە و بە هێمنی هەڵسوکەوت بکە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک کێشەت هەیە بەهۆی ڵێکتێنەگەیشتنتان، هەوڵ بدە زیاتر لە بەرامبەرەکەت تێبگەیت.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ کەمێک نیگەرانیت چونکە هەندێک لە کارەکانت بەو شێوەیە نەبوون کە تۆ دەتەوێت، بەڵام هەوڵبدە لەبیری بکەیت و دووبارە بە شێوازێکی نوێ هەوڵبدەیتەوە، کەسانی چواردەورت پەستانێکی زۆرت دەخەنە سەر، هەوڵبدە خۆت خاوەن بڕیاری خۆت بیت، زیاتر وریای وشەکانت بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ ئەگەر کەمێک زیاتر بە ژیرانە مامەڵە بکەیت هەمو کێشەکانت چارەسەر دەبن لەلایەنی کۆمەڵایەتەوە، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی بڕیار دەربارەی داهاتووت بدەیت لەلایەنی سۆزداریەوە، پێویست دەکات زیاتر چاوەرێ بکەیت، چەند هەواڵێکی خۆت پێدەگات وادەکات هەست بە دڵخۆشی بکەیت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ بیرۆکەی زۆر باشت بۆ دێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت، هەوڵبدە زیاتر ورد بیت بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک ئەنجام نەدەیت، ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باشە بۆت لەلایەنی سۆزداریەوە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، ئەمرۆ کەمێک نیگەرانی پیشەکەت دەبیت چونکە ناتوانیت ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ ئەم چەند رۆژە بەردەوام سەرقاڵی بیرکردنەوەیت، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر نا ئارامی دەروونت هەیە، باشترە زیاتر خۆت هێمن بکەیتەوە، متمانە بەخۆبوونت لەلایەنی پیشەییەوە وادەکات هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێیت، زیاتر گرنگی بە پەیوەندیە کۆمه‌لایەتیەکانت بدە.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ هەوڵبدە ئەمڕۆ ئەو ئەرکانەی بەسەرتدا کەڵەکە بونە لەکاتی خۆیدا ئەنجامیان بدەیت، کەسانی زیاتر دەبینیت و پێیان ئاشنا دەبیت، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ فراوانبوونی بازنەی کۆمه‌ڵایەتیت، خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت پاڵپشتی تەواوت دەکەت، لەلایەنی تەندروستیەوە هەست بە باشتر بوون دەکەیت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ جیاوازی لە نێوان تۆ و کەسە نزیکەکانت رەنگە کەمێک هەستەکانت ئازار بدات، بەڵام پێویستە زیاتر بەسەر خۆتدا زاڵ ببیت، لەسەر هه‌ڵسەنگاندنی کەسانی چواردەورت بڕیار لەسەر خۆت مەدە، زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت، هەوڵبدە هەموو کێشەکانت چارەسەر بکەیت لەلایەنی سۆزداریەوە لەپێناو بەهێزبوونی پەیوەندیتان.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ لەگەڵ کارەکەتدا ئاسوودەیت و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، کارەکانت بەوپلانە دەڕوات بەڕێوە کە داتنابوو، هەوڵبدە ئاراستەی پیشەکەت ون نەکەیت و دڵنیابیتەوە لە چ شتێکدا شارەزایت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، کێشە تایبەتیەکانت چارەسەر دەبن و بە تەواوی هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، ئەمڕۆ ئاگاداری تەندروستیت بە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ هەندێک کێشەی خێزانیت هەیە، کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی بەردەوام سەرقاڵی بیرکردنەوە بیت، کات بە شتی بێسوودەوە بەسەر مەبە، هەوڵبدە بیر لە پرۆژەی نوێ بکەیتەوە پلانی بۆ دابنێیت، پەیوەندی خۆشەویستیت لە ئێستادا زۆر باشە، زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ دەتەوێت هەندێک کات بۆ پشوو وەرگرتن تەرخان بکەیت بەڵام بەهۆی سەرقاڵیتەوە کاتت نیە، هەوڵبدە سوود لە وەرزشی یۆگا بینە بۆ ئەوە پشوو بە دەروونت بدەیت، بەهۆی سەرقاڵیت لەلایەنی پیشەییەوە کاتی تەواوت بۆ خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت تەرخان نەکردووە، هەوڵبدە هاوسانگیەک رابگریت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ ئەمرۆ هەندێک سەخت دەبێت بۆت، پێویستە زیاتر وریابیت، بچوکترین کێشە دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە سترێس بکەیت، لە هەر بڕیارێک دووربکەوەرەوە کە پەیوەست بیت بە ژیانی تایبەتیتەوە، رەنگە تووشی کێشە ببیت، لەلایەنی پیشەییەوە پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەرە، ئاگادار بە ماندووبوونی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ ئەمرۆ رۆژێکی تایبەت دەبێت لە ژیانت، دەتوانیت هەموو قسەکانی دڵت بۆ ئەو کەسە بڵێیت کە ماوەیەکی زۆرە دەتەوێت بیڵێیت، هەموو ئەو وه‌ڵامانەی ئەمرۆ وەری دەگریت لە سوودی تۆدایە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو کێشەکانت چارەسەر دەبن، رەنگە ئەمرۆ کاتی تەواوت نەبێت بۆ ئەوەی پشوو وەربگریت بەڵام هەست بە

وەرگیراوە لەپەیجی فەرمی ک مەگەزین

 63 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ