لە ئاودەستەكانی پەرلەماندا مادەی هۆشبەر دۆزرایەوە

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

سەرۆکی پەرلەمانی بریتانیا ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە دەڵێت لەكۆی 12 توالێتی ناو بینای پەرلەمان، پاشماوەی ماددەی هۆشبەر لە ناو 11یاندا دۆزراوەتەوە، مایەی نیگەرانییە و پێویستە بدرێتە پۆلیس و لێكۆڵینەوەی تێدا بكرێت.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە ڕۆژنامەی (سەندەی تایمز)، لەكاتێكدایە حكومەتی بریتانیا سەرقاڵی ناردنی گەڵاڵەنامەی پرۆژیاسایەكە بۆ پەرلەمان كە داوای تەرخانكردنی 700 ملیۆن پاوەند دەكات لەپێناو چارەسەركردنی ئەو كەسانەی ئالوودەی مادەهۆشبەرەكان بوون.

بەپێی ئامارێكی ساڵی ڕابوردوو، لە كۆی هەر 11 کەسێکی تەمەن 16 ساڵ و بەرەوسەرەوە لە بریتانیا، كەسێك ماددەی هۆشبەر بەكاردەهێنێت لەكاتێكدا كە یەكێكە لەو تاوانانەی قورسترین سزای لەسەردەدرێت.

 117 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ