بەختی ئەمڕۆ

by Sara Attar

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ لەلایەنی پیشەییەوە هەمیشە واباشترە رێگایەکی ئاسان هەڵبژێریت و رووبەرووی بەربەستەکان ببیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەرگیز خۆت مەدە بەدەست کێشەکانەوە گرنگە ئیرادەت هەبێت، تەندروستیەوە زۆر باشیت.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ دەتوانیت هەموو بەربەستەکان تێپەڕێنیت، بەمەرجێک پلانی گونجاوت هەبێت، رۆمانسیەت دەبێتەهۆی ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان زیاتر پتەوبێت و کێشەکان تێپەڕێنن، پەستانی دەروونی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ ئەمڕۆ رۆژێکی پڕلە چالاکی دەبێت و کاری قورس ئەنجامدەدەیت، هەمیشە بەدوای هەلێکی نوێدا بگەڕێ بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت بەرەوپێش بەریت و لە رۆتین دووربکەویتەوە، رۆژانی پشوو تەرخان بکە بۆ خەوێکی باش.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ لەخۆتەوە بڕیار لەسەر کەسانی دیکە مەدە، پێویستە ئەزمونی کارت لەگەڵیان هەبێت، لەگەل بوونی هەر گرفتێک خۆشەویستەکەت ئاگاداربکە تا هاوکاریت بکات، چونکە تەنها ئەو پشتیوانی سەرەکی تۆیە، متمانەت بەخۆت هەیە و لەئێستادا مەعناویات بەرزە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ خۆتبەدوربگرە لەهەر هۆکارێک کەدەبێتەهۆی ئەوەی گومان لە ناختدا دروست بکات، کەشێکی نەرێنی بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا زاڵدەبێت، پێویستە خودی خۆت هەوڵبدەیت چارەسەری کێشەکان بکەیت و گۆڕانکاری دروستبکەیت، رێنمایی کەسانی پسپۆڕی خۆراکی بە هەند وەربگرە و سودی لێببینە.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ کارەکانت بە تەواوی رێکبخەرەوە و ئەرکەکانت جێبەجێبکە، پێش ئەوەی باسی هەر بابەتێک لای خۆشەویستەکەت باس بکەیت، گرنگە بزانیت کاتەکە گونجاوە، بایەخ بە راهێنانی وەرزشی بدە لەپێناو تەندروستیت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ کاتێک تووشی کێشە دەبیت لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵبدە بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵدا بکە و کارەکان ئاڵۆزمەکە، بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبیت لەلایەنی سۆزدارییەوە، ئەمەش وادەکات زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیکبیتەوە، ئیرادیەکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی رووبەڕووی کێشەکان ببیتەوە.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ پێویستە پلان دابنێیت بۆ هەموو پرۆژەکانت و بە هەڵە رەفتار نەکەیت، ئەگەر هەستتکرد خۆشەویستەکەت هاوشێوەی رابردوو نییە، پێویستە پشتیوانی بکەیت بەتایبەت لە قۆناغە هەستیارەکاندا، بایەخ بە سیستمی خۆراکی تەندروست بدە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ لە ئێستادا بایەخێکی زۆر بە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکان دەدەیت و دەتەوێت لەلایەنی پیشەییەوە بەرەوپێش بچیت، بە غیرەکردنی خۆشەویستەکەت بێزارمەبە، بەڵکو بزانە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، خواردنی خراپ کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ باشترە بەشێوەیەکی ژیرانە بیربکەیتەوە و رووبەرووی کێشەکان بیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، کاتێک تووشی ناکۆکی دەبیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت گرنگە لەسەرخۆ بڕیاربدەیت، چونەدەرەوە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت سوودی دەبێت لەلایەنی دەروونییەوە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ ئەگەر پێویست بە هاوکاری هەیە، پێویستە لە کەسانی متمانەپێکراو داوا بکەیت، و دڵنیابیتەوە و لە هاوکاریان، غیرەکردنی زۆر لەرووی سۆزدارییەوە زیانی هەیە ئاگاداربە، گرنگە تەندروستی پێیەکانت فەرامۆش نەکەیت و زیاتر وریابیت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ هەوڵبدە بەشێوەیەکی لۆژیکی مامەڵە لەگەڵ کارەکان بکە، بەڵام توڕەیی سودی نییە و پێویستە لەسەرخۆبیت، باشترە لەپێناو پەیوەندیەکی سۆزداری سەرکەتوو، هەمیشە بە هێمنی رەفتاربکەیت، گەشتکردن دەبێتەهۆی حەوانەوەی مێشک و کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەیە.

 144 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ