مووچە دابەش دەکرێت

by Maryam Harki

ئەربیل ـــ هیلال میدیا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین.

سەرچاوەیەك لەوەزارتی دارایی دەڵێت، ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، گواستنەوەو گەیاندن، بازرگانی و پلاندانان دابەش دەكرێت.”

هەروەها مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دیوانی چاودێڕی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دەزگای مین دابەشدەکرێت.

 63 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ