ئەربیل ـــ هیلال میدیا
ئەمڕۆ دووشه‌ممە،سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی بنكه‌ی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌لایه‌ن د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان كرایەوە.
لەم سەنتەرە هه‌ریه‌ك له دیوانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی (هه‌رێم، په‌رله‌مان، حكوومه‌ت)، سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی لێژنه‌كانى په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رى، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجوومه‌نی شوورا، داواكارى گشتی، ده‌سته‌كانی وابه‌سته به په‌رله‌مان، یه‌كێتی و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه ناوخۆیی و بیانییه‌كان ئاماده‌ى چالاكییهكە بون.
لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بنکەی یاسادانای هەرێمی کوردستاندا، رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان گوتى: لە ڕۆی ٢١/٨/٢٠١٩ فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی پسپۆڕمان لە ڕاوێژکارانی پەرلەمان و سەنتەری توێژینەوە دەرکرد و پاشان چەند لیژنەیەکی تر لە ڕاوێژکاران و فەرمانبەرانی یاسایی پەرلەمان پێکەوە کاریان بۆ ئەوەی ئەمڕۆ یەکەمین بنکەی یاسادانی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنین”.
بنکەى یاسادانانى هەرێمی کوردستان بەمەبەستى خستنە رووى دۆخى یاسایی لە کوردستان و پاراستنى دەقە یاساییەکان و ئاسان گەیشتنى پەیوەندیداران بە زانیارییەکان دامەزراوە و زانیارییەکان بە شێوەى ئەلیکترۆنى دەخاتە روو.
66 خوێنەر