بورجەکانی ئەمرۆ

by Sara Attar


بورجی کاوڕ: ٢١/٣ – ١٩/٤ بورجەکەت ئامۆژگاریت دەکات بەوەی کۆنترۆڵی قسەکانت بکەیت، دەنا دەکەویتە کێشەوە و وشەکانت ئازاری هەستی کەسانی دیکە دەدات، بۆیە گرنگە بە ژیرانە هەڵسوکەوت بکەیت، رەنگە هەندێک کێشەی خێزانی وایکردبێت ژینگەی ماڵەوەت کەمێک نائارام بێت، هەوڵبدە بەدوای چارەسەری کێشەکاندا بگەڕێیت، هەوڵەکانت لەلایەنی پیشەییەوە دەرئەنجامێکی باشیان دەبێت.

بورجی گا: ٢٠/٤ – ٢٠/٥ ئەمرۆ زیاتر نیگەران دەبیت دەربارەی ئەو کێشانەی لە شوێنی کارەکەت رووبەڕووت بونەتەوە، تەنها کەمێک هەوڵدانی زیاتری دەوێت بۆ ئەوەی ئەو کێشانە کۆتایی پێبهێنیت، ئەم چەند رۆژە زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە چونکە تەندروستیت کەمێک ناجێگیرە، ئەمڕۆ رۆژێکی باش نیە بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەیت

بورجی دووانە: ٢١/٥ – ٢١/٦ تەنها بە پێی تواناکانت کار بکە لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵدان بۆ کردنی ئەو کارانەی لە توانای تۆدا نین زیان بە تەندروستی جەستەت دەگەیەنێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان زۆر باشە و هەست بە ئاسودەیی دەکەن پێکەوە، روداوەکانی ئەم چەند رۆژە بە خواستی تۆ دەبێت بۆیە نیگەران مەبە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ – ٢٢/٧ ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست دەھێنیت لەلایەنی سۆزداریەوە ئەگەر هەستە راستەقینەکانت دەربخەیت و نەیشاریتەوە، پەستانێکی زۆری کارکردن لەسەرە، هەوڵبدە کات بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکە، هیچ قسەیەکی کەسانی چواردەورت بە گاڵتەکردنەوە وەرمەگرە و راستییەکان جیابکەرەوە، پێویستە ژیرانەتر هه‌ڵسوکەوت بکەیت.

بورجی شێر: ٢٣/٧ – ٢٢/٨ پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر جێگیر نەبوو، وردە وردە پەیوەندیتان بەرەو باشتر بوون دەچێت، لەلایەنی پیشەییەوە لەگه‌ڵ هاوپیشەکانت کێشە دروست مەکە، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندییە کۆمه‌ڵایەتیەکانت بەهێز ببێت ئەوا بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکە، تەندروستیت لە ئێستادا زۆر باشە.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ – ٢٢/٩ لەگەڵ ئەوەی ئەم چەند رۆژە بە تەواوی ماندوویت بەهۆی زۆر کارەکانتەوە لە شوێنی کارەکەت بەڵام دەرئەنجامی کارەکانت دڵخۆشت دەکات، کەسانێک دەیانەوێت ناوبانگت بەرەو خراپی ببەن، لەو کەسانە وریابە و لێیان دووربکەورەوە، پەیوەندی سۆزداریت زۆر باشە لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە دڵخۆشی دەکەن.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ – ٢٢/١٠ ئەم چەند رۆژە کۆنترۆڵی هەموو جوڵەکانت بکە بە وریایی هەنگاو بنێ بەتایبەتی لەلایەنی پیشەییەوە بۆ ئەوەی نەکەویتە کێشەوە، ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت لەگەڵ خۆشەویستەکەت کات بەسەر دەبەن و وشەکانی خۆشەویستەکەت وادەکات هەست بە ئاسوودەیی بکەیت، وەرزشکردن بکە بەرۆتیناتی رۆژانەت و فەرامۆشی مەکە.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ – ٢١/١١ ئەمرۆ زیاتر نیگەرانی تەندروستی کەسێکی نزیکی خێزانەکەتی، بەهۆیەوە هەست بە ماندووبوون و سترێسی زیاتر دەکەیت، کە ئەمەش وادەکات نەتوانیت ئەرکەکانت بە باشی ئەنجام بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، لە هەر دۆخێکدا بێت هەوڵبدە پشو وەربگریت، بۆ ئەوەی بەردەوام وزەت هەبێت، پاڵپشتی تەواو دەکرێیت لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ – ٢١/١٢ هەوڵبدە تواناکانت زیاتر بەکاربهێنیت بەتایبەت لەلایەنی پیشەییەوە، بەم شێوەیە دەتوانیت سەرنجی کەسانی چواردەورت رابکێشیت و دەرفەتی ئەوەت بۆ دروست بێت کە کەسانی زیاتر بناسیت تا هاوکارت بن بۆ بەرەو پێشبردنی تواناکانت، بڕیارێکی گرنگ دەدەیت دەربارەی خێزانەکەت هەوڵبدە بە وردی بیر لە دەرئەنجامی بڕیارەکەت بکەیتەوە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ – ١٩/١ ناتوانیت رووداوەکانی رابردوو بگەڕێنیتەوە بۆیە نیگەران مەبە دەربارەی ئەو رووداوانەی تێپەڕیوون، هەوڵبدە بیر لە داهاتوو بکەیتەوە، ئەمرۆ رۆژی بەختت دەبێت لەلایەنی سۆزداریەوە و خۆشەویستەکەت راستگۆ دەبێت لەگەڵت و پەیوەندیتان بەرە باشتربوون دەچێت، ئەم چەند رۆژە ئاگاداری لایەنی داراییت بەبێ بیرکردنەوە پارەکانت خەرج مەکە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ – ١٨/٢ رەنگە ڕووبەڕووی هەندێک کێشەی تەندروستی ببیتەوە، هەوڵبدە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە و خۆت فەرامۆش مەکە، لە سەرەتای ئەمرۆت دا کارەکانت بەو شێوەیە نابن کە خۆت دەتەوێت، بەلام کۆتایی رۆژەکەت هەموو شتێک بە پێی خواستی تۆ دەبێت، ئەگەر بیر لەگەشت دەکەیتەوە باشترە بۆ چەند رۆژێک دوایبخەیت دەنا کێشەت بۆ دروست دەبێت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ – ٢٠/٣ رەنگە هەندێک ناکۆکی رووبدات لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت بەهۆی لێکتێنەگەیشتنەوە، دۆخەکە بە هەر شێوەیەک بێت وریای وشەکانت بە، هەوڵبدە ئامۆژگاری ئەندامانی خێزانەکەت جێبەجی بکە، بەم شێوەیە زیاتر پاڵپشتی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، تەندروستیت بەرەو باشتر بوون دەچێت ئەگەر

وەرگیراوە لەپەیجی فەرمی کەی مەگەزین

 78 خوێنەر

Related Articles

Leave a Comment

دواین هەواڵ